بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو برا لە سنووری کەرکووک کوژران

شەیری بکە لە:
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو برا لە سنووری کەرکووک کوژران

دیمەنی یەکێک لە کوژراوەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری کەرکووک شەڕەتەقە ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو برا گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-09-11، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لە نێوان خانەوادەیەک لە سنووری گوندی پەلکانە لە قەزای دووبزی سەر بە کەرکووک ڕووی دا، هەر زوو وێنە و ڤیدیۆکانی شەڕەکە کەوتنە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

زانیاریی پەیامنێر: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای دووبز بە دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: دوو برا بەهۆی شەڕەکەوە گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسیش بریندارن. بکوژ ئامۆزای قوربانییەکانە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕۆیشتووە،  تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکەی پۆلیسی قەزای دووبز، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دروست بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ