تەلارسازانی كورد لەنێو سەدان كۆمپانیای جیهانی سێ خەڵاتی یەكەم بەدەست دەهێنن

شەیری بکە لە:
تەلارسازانی كورد لەنێو سەدان كۆمپانیای جیهانی سێ خەڵاتی یەكەم بەدەست دەهێنن

وێنەی تەلارسازانی کورد لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی

ئاڤا نیوز

بۆ جاری یەكەم كۆمپانیایێكی بواری تەلارسازیی هەرێمی كوردستان، بە دیزاینی پرۆژەیەكی خۆماڵییەوە، بەشداری لە كۆنفرانسێكی وڵاتانی عەرەبی بواری ئەندازیاری و خانووبەرە دەكات و لەنێو سەدان كۆمپانیای بەشداربووی ڕكابەرییەكە، سێ خەڵاتی یەكەم بەدەستدەهێنێت، هاوكات بۆ بەشداریكردن لە پێشبڕكێی سەر ئاستی جیهانیش پاڵێوران.

لێدوانی فەرمی: د. هەردی بەرزنجی، تەلارسازی ڕاوێژكار و هاودامەزرێنەری كۆمپانیای ئەندازیاریی ئاڤا ئاركیتێكس، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە وڵاتی ئیماڕات وەك یەكەمین كۆمپانیای ڕاوێژكاریی ئەندازیاری لە ئیڤێنتێكی نێودەوڵەتی لە پاڵ سەدان كۆمپانیای دیكەی جیهانی، بە پرۆژەیەكی تەلارسازی بەشداربووین كە لە دیزاینكردن و جێبەجێكردنی پرۆژەكە، بەتەواوی پشت بە دەستی خۆماڵی بەستراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەرجی بەشداریكردن لەو پێشبڕكێیە بەوجۆرە بوو كە لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە هەر كۆمپانیایێك پرۆژەی خۆی پێشكەش كرد، تا لەلایەن لیژنە پسپۆڕەكانەوە هەڵسەنگاندنی ورد و تێروتەسەل بۆ دیزاینی پرۆژەكان بكرێت لەڕووی: گۆشەی داهێنان، لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی كەشوهەوا، خۆگونجاندن لەگەڵ كۆمەڵگە، لەبەرچاوگرتنی لایەنی ژینگەیی و ژینگەدۆستی.

بۆچی گرنگە: ئەو تەلارسازە ئاماژەی بەوە كرد، بردنەوەی خەڵاتی یەكەم لە پێشبڕكێیەكی جیهانی كە گەورە كۆمپانیاكانی وڵاتی عەرەبی تێیدا بەشدار دەبن، كاریگەری گەورەی لەسەر ناساندنی بواری تەلارسازیی هەرێمی كوردستان دەبێت و دەروازەیەكی هاندان بۆ كۆمپانیا جیهانییەكانی تەلارسازی دەكاتەوە بێنە هەرێمی كوردستان و وەبەرهێنان بكەن. لە هەمان كاتدا دیزاینی پرۆژەكە دەستنیشانكرا بۆ بەشداریكردن لە پێشبڕكێی ئاستی هەموو جیهان كە بڕیارە لە مانگی یەكی ساڵی داهاتوو لە لەندەن ئەنجام بدرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ