تەرمی هاووڵاتییەکی ئیتاڵی لە بەغدا دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
تەرمی هاووڵاتییەکی ئیتاڵی لە بەغدا دەدۆزرێتەوە

ژمارەیەک لە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا

ئاڤا نیوز

تەرمی هاووڵاتییەکی خاوەن ڕەگەزنامەی ئیتاڵی لەناو یەکێک لە هۆتێلەکانی بەغدای پایتەخت لە بارودۆخێکی نادیاردا دۆزرایەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ شەممە، کە قسەی بۆ میدیا عێراقییەکان کردووە ڕایگەیاند، "هێزێکی ئەمنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی کەسێکیان بە ناوی (ح.ئـ)، کە ڕەگەزنامەی ئیتاڵی هەیە، لەناو هۆتێلی بەیتی ئیتاڵی لە ناوچەی عەرەساتی ناوەڕاستی بەغدا دۆزیوەتەوە."

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە وتیشی: "هێزەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی بارودۆخی ڕووداوەکە و هۆکارەکانی مردنەکە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ