هەشت گەنج لە بەغدا بیسەروشوێن دەبن؛ دەزگا ئەمنییەکان ڕوونکردنەوە دەدەن

شەیری بکە لە:
هەشت گەنج لە بەغدا بیسەروشوێن دەبن؛ دەزگا ئەمنییەکان ڕوونکردنەوە دەدەن

دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، سەبارەت بەو هەواڵانەی کە بڵاوبوونەتەوە لەبارەی "بێسەروشوێن بوونی هەشت گەنج لە تارمییە لە بارودۆخێکی تەمومژاویدا"، دووپاتی کردەوە کە بابەتەکە پەیوەندی بە دەستگیرکردنەوە هەیە نەک بێسەروشوێنکردن.

وێنە گەورەکە: مەحموود قەیسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە بە‌غدا بڵاویکردبووەوە گوایە هەشت گەنجی خەڵکی ناوچەی تارمییە لە بەغدا لە بارودۆخێکی تەمومژواوی و ناڕوون دا بێسەروشوێن بوونە، ئۆپەراسیۆنی بەغدا هاتە سەر هێڵ و ڕوونکردنەوە لەمبارەیەوە دا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەییەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "پێشتر هێزە ئەمنییەکان بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، دوو کەسیان لە پارێزگای بابل، ئەوی دیکەشیان لە بەغدا دەستگیرکراون."

زانیاریی زیاتر: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان ڕوونیکردەوە کە تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەوان، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەواڵانەی لە میدیاکان و لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە دیارنەمانیان درۆیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ