
مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سکرتێری گشتی ناتۆ هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەوروپا و دەڵێت، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای مووشەکی ڕووسیا وادەکات بە خێراییەکی زۆر دەتوانێت بگاتە پایتەختەکانی ئەوروپا.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام تاوەکو ئێستا دەرئەنجامی ئەرێنی بەدی نەکراون و هەردوو وڵات بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر یەکتر.
لێدوانی فەرمی: مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ، لە لێدوانێکیدا هۆشداریدا لەوەی کە چیتر دووری جوگرافی ناتوانێت هیچ گەرەنتییەکی ئەمنی دابین بکات لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیادا. ڕوت ئاماژەی بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای مووشەکی ڕووسیا کرد کە بە خێراییەکی زۆر دەتوانێت بگاتە پایتەختەکانی ئەوروپا، هۆشداری لە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکەی ڕووسیا لە بواری مووشەک دەدات و دەڵێت " هەموومان لەژێر مەترسی ڕووسیاداین".
لەلایەکی دیکەوە: مارک ڕووتە ڕوونیکردەوە: "هەموومان زۆر لەیەکەوە نزیکین، لە چوارچێوەی نوێترین تەکنەلۆژیای مووشەکی ڕووسیادا." وەک نموونە، ئاماژەی بەوەدا کە جیاوازیی کات لەنێوان لیتوانیا و شارەکانی وەک لۆکسمبۆرگ، لاهای یان مەدرید تەنیا پێنج بۆ دە خولەکە بۆ ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بتوانن ئامانجەکانیان لەو وڵاتانە بپێکێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






