ئاڤای خەڵک؛ دوو کۆڵانی گەڕەکی کانی قوڵکەی هەڵەبجە چاوەڕوانی قیرتاوکردنن
- کوردستان
- 13 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی چەند ماڵێکی گەڕەکی کانی قوڵگە لە هەڵەبجە نیگەرانن بەهۆی ئەوەی شەقامەکانی تەواوی گەڕەکەکە قیرتاو یان کۆنکرێت کراون، تەنیا دووو کۆڵانەکەی ئەوان نەبێت، شارەوانیش بەڵێنی چارەسەریان پێدەدات
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕەکی کانی قوڵکەی شاری هەڵەبجە، زۆربەی کۆڵانەکان بەپێی بەرز و نزمییان، کۆنکرێت یان قیرتاو کراون، بەڵام دوو کۆڵانی سەرەکی کە نزیکەی 40 ماڵی لێیە، تا ئێستا قیرتاو نەکراون و کێشەیان بۆ دانیشتووان دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: فەرحان عیزەت، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڤا، هۆکاری ئەم کێشەیەی ڕوونکردەوە و وتی: "مەبلەغێک پارە بۆ کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی گەڕەکەکە تەرخان کرابوو و درابوو بە کۆمپانیایەک، دەستیشی بە کار کردبوو، بەڵام ئەو بڕە پارەیە بەشی تەواوکردنی پڕۆژەکەی نەکرد، کۆمپانیاکەش بەپێی بەڵێننامەکەی کارەکانی تەواوکرد و هەتا پارەکە تەواو بوو، بۆیە ئەم دوو کۆڵانە مانەوە و بە ناچاری جێهێڵران."
وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە دڵنیایی دایە دانیشتووانی گەڕەکەکە و ڕایگەیاند: "وەک سەرۆکایەتیی شارەوانی، بڕە پارەیەکمان لەبەردەستدایە و بڕیارە بەو پارەیە کێشەکە چارەسەر بکەین و ئەو دوو کۆڵانەش قیر یان کۆنکرێت بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 17 خولەک لەمەوپێش
"خەڵووزی نێرگەلە" کۆتایی بە ژیانی منداڵێک دەهێنێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە 22 ناوچەی بەغدای پایتەخت هەڵمەتێکی ئەمنی بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە واشنتن دوای 11 ساڵ دەکرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واشنتنەوە؛ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان ترەمپ و شەرع