وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

دوا بەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە سەردانی تەلئەڤیڤ دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 14-9-2025، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل، ئەم سەردانە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر دێت، کە بووە هۆی تورەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەو سەردانەدا ڕۆبیۆ تاوتوێی پرسە فراوانەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات، هاوکات جەختکردنەوەی  ئامانجە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕێگریکردن لە حوکمی حەماس لە غەززە''.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ