
دیمەنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوانی نزیکەی 20 ڕۆژ لە دوایەمین دانیشتنی پەرلەمان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان بە ژمارەیەک پرۆژە یاسا و خوێندنەوە بۆ ژمارەیەک پرۆژە یاسای دیکە.
وێنە گەورەکە: کەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق، بۆیە ئەم خولەی پەرلەمان دانیشتنەکان بە سستی بەڕێوەدەبات و کۆتا دانیشتنی 27ـی ئاب بوو، واتە لە 19 ڕۆژی ڕابردوودا کرا بوو، پێویست بوو لەو ماوەیە لانیکەم چوار کۆبوونەوە بکات، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمان دانیشتنی ئاسایی خۆی بکات بۆ گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر حەوت پرۆژە یاسا، لەوانەش: یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی، یاسای وزەی نوێبووەوە و دەستەی چاودێریی ناوەکی، هەروەها هەمواری یاسای بەرگریی شارستانی، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر یاسای چاودێریکردنی تەرخانکردنی داهاتەکانی حکومەتی فیدراڵی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بریتیییە لە:
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان ئەوانەی بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ناوەکی و تیشکی و کیمیایی و بایۆلۆجی.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای تەندروستیی دەروونی.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی هاندانی و پاراستنی هاوبەشی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و سعودیە.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەموارکردنی چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بەرگریی شارستانی.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند یاسایەک و هەروەها "خوێندنەوەی دووەم" بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتەکانی حکومەتی فیدراڵی ژمارە 55ی ساڵی 2017، دەکرێت، جگە لە گفتوگۆکردنی "خوێندنەوەی دووەم" بۆ پڕۆژەیاسای کۆلێژی فڕۆکەوانیی سوپا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






