وەزیری سامانە سرووشتییەکان: بەمنزیکانە ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر دەبن
- هەواڵ
- 15 ئەیلوول

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کونسوڵی چین کۆبووەتەوە و باسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە، وەزیری سامانە سروشتییەکان دەڵێت: بەمنزیکانە ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی لە یەکنزیبوونەوەی زۆر لەسەر دۆسیەی نەوتی کوردستان هەیە، بەڵام هێشتا چەند خاڵێک ماون بۆ چارەسەر، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە کۆتایی بەم چەند گرفتەش بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کردووە لە لیوجیون، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان. لە دیدارەکە کونسولی چین نزیکبوونەوە لە چارەسەری دۆسیەی نەوتی نێوان هەرێمی کورستان و عێراقی بەرز نرخاندووە و پاڵپشتی چینیشی بۆ ئەم هەنگاوانە نیشانداوە.
وەزیری سامانە سروشتییەکان لە دانیشتنەکە ووتویەتی، کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەچێت.
باکگراوند: لە 25ـی ئاداری 2023ـەوە بەهۆی سکاڵایەکی حکومەتی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان وەستاوە. دوای هەموارکردنەوەی بودجە و دیاریکردنی شایستەی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان چەندین کۆبوونەوە کراون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 17 خولەک لەمەوپێش
"خەڵووزی نێرگەلە" کۆتایی بە ژیانی منداڵێک دەهێنێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە 22 ناوچەی بەغدای پایتەخت هەڵمەتێکی ئەمنی بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە واشنتن دوای 11 ساڵ دەکرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واشنتنەوە؛ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان ترەمپ و شەرع