پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای بەدەستهێنانی زانیاریی پەسەند دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای بەدەستهێنانی زانیاریی پەسەند دەکات

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

بڕیارە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر دوو پرۆژەیاسا بدات، گرنگترینیان یاسای بەدەستهێنانی زانیارییە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنەکە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و کارنامەکەشی بریتییە لە:

دەنگدان لەسەر پابەندبوونی عێراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی پێشانگاکان،  کە لە ساڵی 1982 لە پاریس واژۆ کراوە و چەند جارێکیش هەموارکراوەتەوە. 

دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەدەستهێنانی زانیاریی.

ڕاپۆرت و گفتوگۆی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای هەموارکردنی 22ـی یاسای میلاک و چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاسایە کاریگەری لەسەر شێوازی دامەزراندن و میلاکی فەرمانگە حکومییەکان هەبێت.

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای چاودێریکردنی نەوجەوانان.

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای دەستەی عێراقی بۆ بەڕێوەبردنی کارەسات و قەیرانەکان
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای یەکێتییە وەرزشییە نیشتمانییەکان.

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای جێگرەوەکانی سزاکان.

ئەمەش بزانە:  یاسای بەدەستهێنانی زانیاری بە یەکێک لە پایەکانی شەفافیەت و دیموکراتی دادەنرێت و ڕێگە بە رۆژنامەنووسان و هاووڵاتیان دەدات دەستیان بە زانیارییە گشتییەکان بگاتو بڵاوی بکەنەوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ