ئەردۆغان و سوودانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان و سوودانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ دەکەن

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لووتکەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە زۆربەی سێکتەرەکاندا، تاوتوێ کرا.

چیرۆکی سەرەکی: هەریەک لە ئەردۆغان و سوودانی لە دەوحە بەشدارییان لە لووتکەی نائاسایی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کرد کە لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و هێرشەکەی قەتەر ڕێکخرابوو.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت بەشداربوون باس لە چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا، کاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەەی تیرۆر و فراونکردنی پەیوەندییەکان لە زۆر بواری تردا، باس کراوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ