فەرەنسا ژمارەیەک هاووڵاتیی لە کەمپەکانی سووریاوە دەباتەوە

شەیری بکە لە:
فەرەنسا ژمارەیەک هاووڵاتیی لە کەمپەکانی سووریاوە دەباتەوە

دوو هاووڵاتی لە کەمپی سووریا

ئاڤا نیوز

فەرەنسا 3 ژن و 10 منداڵی لە کەمپەکانی سووریاوە گەڕاندەوە.

وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە پێنج ساڵ لە تێکشکانی داعش و نەمانی هیچ ناوچەیەک لە ژێر دەستەڵاتیاندا، هێشتا دەیان هەزار کەس لە دەیان وڵاتی جیاواز لە کەمپ و زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا ڕاگیراون کە زۆربەیان پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە.

زانیاریی زیاتر: ژنەکان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 34 ساڵدایە و دوو کەسیان دەستبەسەر کراون و سێیەمیشیان ڕووبەڕووی دادگاییکردن دەبێتەوە. منداڵەکانیش ڕادەستی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری منداڵان کراون.

ئەمەش بزانە: وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، سوپاسی حکومەتی سووریا و ئیدارەی خۆجێیی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای کردووە کە لەم پڕۆسەیەدا هاوکار بوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ