
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆر لە عومرەکارانی کورد، کە خەڵکی شاری هەولێرن، لەسەر سنووری وڵاتی سعودیە گیریانخواردووە و بەهۆی ڕاگرتنی پاسەکانیانەوە، دۆخیان ناجێگیرە و ڕووبەڕووی هیلاکی و برسییەتی بوونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پاسێکی تایبەت بە عومرەکارانی کورد، کە 38 کەس دەبن و سەرجەمیان خەڵکی هەولێرن، لەکاتێکدا هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ عێراق دەدا، لەلایەن پاسەوانی سنووری سعودییەوە ڕاگیراون و ڕێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە عێراق. بەپێی وتەی بەرپرسانی سنووری سعودیە، هۆکاری ڕاگرتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە شۆفێری پاسەکە گوایە لە شاری مەدینە سەرپێچی هاتووچۆی کردووە و بەو هۆیەشەوە دەستبەسەر کراوە.
لێدوانی فەرمی: هۆگر کڵهوڕی، یەکێک لەو عومرەکارە کوردانەی کە لە پاسەکەدان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "زۆر هیلاک و برسین، خواردنمان تەواو بووە و لە برسان نانی ڕەق دەخۆین. شۆفێرەکەشمان لەلایەن پاسەوانی سنووری سعودییەوە دەستبەسەرە." ئەو عومرەکارە ئەوەشی خستەڕوو کە شۆفێرەکە پێداگری دەکات کە هیچ سەرپێچییەکی نەکردووە و ئەم کارەش تەنها "بیانوو"گرتنە لێیان. عومرەکارە کوردەکە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە زووترین کات گرفتەکەیان بۆ چارەسەر بکەن و بگەڕێندرێنەوە بۆ هەولێر.
بە گوتەی عومرەکاران "تەنها ئەوان نین ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە بوونەتەوە، بەڵکوو "بیانوو بە زۆر پاسی دیکەی عومرەکاران دەگیرێت و هەر لە هیچی خۆڕاییەوە خەڵک ڕادەگرن" لەسەر سنووری سعودیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ئەم ڕووداوەوە، کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە "ئاڤا نیوز"ی ڕاگەیاند: "ئاگاداری ئەم کێشەیە نین، بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکەین." کاروان ستوونی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر کێشەکە لە سنووری عێراق بوایە، نوێنەریان هەبوو و کارەکە ئاسانتر دەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سنووری سعودییەیە، نوێنەریان لەوێ نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دڵنیایی دا کە هەوڵ دەدەن بە زووترین کات چارەسەری کێشەکە بکەن و فەرمانبەرانی قونسوڵخانەی عێراق لە جەددە ئاگادار دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





