ئاریان سەڵاحەددین: بەهیوام ئاڤا بەو گیانە لەخۆبردووانە لە کۆشش و سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت

شەیری بکە لە:
ئاریان سەڵاحەددین: بەهیوام ئاڤا بەو گیانە لەخۆبردووانە لە کۆشش و سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت

ئاریان سەڵاحەددین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئاڤا میدیا دەکات  و دەڵێت، کەناڵی ئاڤا لەماوەی تەمەنیدا، توانی بەخێرایی بە پلیکانەی سەرکەوتندا هەنگاو بنێت و ببێتە کەناڵی دڵخواز و جێی متمانەی خەڵکی کوردستان. بەهیوای ئەوەم کە بەو گیانە لەخۆبردووانە  بەردەوام بێت لە کۆشش و سەرکەوتنەکانی.

دەقی پەیامەکەی ئاریان سەڵاحەددین، لە ساڵیادی ئاڤا:-

"بەبۆنەی چوونە ناو دووەم ساڵی تەمەنی کەناڵە جوانەکەتان پڕ بە بە دڵ پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکەتان دەکەم". بەهیوای ئەوەی ئاڤا بەو گیانە لەخۆبردووانە  بەردەوام بێت لە کۆشش و سەرکەوتنەکانی.

کەناڵی ئاڤا لەماوەی تەمەنیدا، توانی بەخێرایی بە پلیکانەی سەرکەوتندا هەنگاو بنێت و ببێتە کەناڵی دڵخواز و جێی متمانەی خەڵکی کوردستان و سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاریی و هەواڵ.

ئەوەی مانایەکی گەورەتری داوەتە ناوەڕۆکی میدیایی کەناڵەکە، ئەو پەرۆشییەیە کە بۆ خەمی ڕۆژانەی خەڵک پیشانیی داوە. لەماوەی کارکردنیدا، ئاڤا توانیویەتی ببێتە ئاوێنەیەکی ڕوونی ژیانی هاووڵاتیان و لەسەر هێڵێکی نیشتمانی و کوردستانیی خزمەت بە بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش بۆ کوردستان بکات.

لەم یادەدا وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی، "، کەناڵی ئاڤا وەک سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری و ڕۆشنبیری و پەرەپێدانی کولتووری هەنگاوی مەزنتر بۆ خزمەتی ژێرخانی کولتووری  و ڕۆشنبیری کۆمەڵگەی کوردستانی بنێت، ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و فرەیی کولتووری بگێڕێت و کەناڵەکە ببێتە سەکۆیەکی پڕ بایەخی هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، بۆئەوەی ژێرخانی ڕۆشنبیری و هونەری کۆمەڵگە لەڕێگەی ناوەڕۆکی میدیایی پیشەگەرانەی خۆیەوە دەوڵەمەندتر بکات".

"هیواخوازین لەچوارچێوەی بنەما یاسایی و ئیتیکییەکانی پیشەی ڕۆژنامەوانی، کەناڵی ئاڤا وەک نمونەیەکی بەرجەستەی پابەندییە نیشتمانی و نەتەوەیی و پیشەییەکانی بمێنێتەوە و چاوەڕێی سەرکەوتنی زیاتر و گەشەی بەردەوامین".

ئاریان سەڵاحەددین ئەسعەد
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
15-9-2025

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ