ئەمریكا و كوردستان جەخت لە بەردەوامبوونی پرۆسەی چاكسازیی هێزی پێشمەرگە دەكەنەوە
- کوردستان
- 16 ئەیلوول

دیمەنێک لە کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی ژمارەیەک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگە و یەکخستنەوەیان، کۆبوونەوەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بەردەوامن، بۆ ئەم مەبەستە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە و ئەو قۆناخانەی کە ماون، خرانە ڕوو.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری زۆری کردووە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەش کە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کردوویانە، تاوەکو ساڵی 2026 دەبێت هەموو هێزەکانی پێشمەرگە یەکخرابن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 16-9-2025 گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی ژمارەیەک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگە و پێویستیی یەکخستنەوەیان کرا. هاوکات دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە و ئەو قۆناخانەی کە ماون، خرانە ڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەوڵ و هەنگاوی هاوبەش بە ئاراستەی خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپات کرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولادا، ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەمەش بزانە: کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا، ئەمریکا بە ئەنجامدانی شەڕێکی ڕانەگەیێنراو لە دژی تۆمەتبار دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی پێشووی عێراق: نرخی کورسیی پەرلەمان گەیشتووەتە دوو ملیار دینار