ئاڤا ئامانجی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی کوردستان و عێراق لە کەرکووک ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 17 ئەیلوول

ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سنووری کەرکووک لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک دژی چەکدارانی داعش؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشممەوە هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی هاوبەشیان لە سنووری ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکووک دەستپێکردووە، لە هەڵمەتەکەدا کێوماڵی ئەو شوێنانە دەکرێت کە گومان دەکرێت مۆڵگەی چەکدارییان تێدابێت، هاوکات ئەوانەشی داواکراون دەستگیر دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە سنووری ناوچەکانی ماددەی 140 بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق، داعش زۆرجار ئەم بۆشاییە بۆ خۆڕێکخستنەوە و ئەنجامدانی هێرش دەقۆزێتەوە، هێزە ئەمنییەکانیش بۆ گەرەنتی ئاسایشی ناوچە هاوبەشەکانیان ناوەناوە هەڵمەتی ئەمنیی ئەنجام دەدەن.
زانیاریی لە پەیامنێرەوە: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەڵمەتەکە بە دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤای لە کەرکووک ڕاگەیاندووە، ئەم بەیانییە لە ناوچەی شوان هەڵمەتێکی کێوماڵکردنیان دەستپێکردووە، لە هەڵمەتەکەدا هێزەكانی ئۆپەڕاسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دژەتیرۆر و هێزێكی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق بەشدارن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی هەڵمەتەکە جگە لە گەرەنتیکردنی ئاسایشی ناحیەی شوان و تەواوی گوندەکانی کە سەرجەمیان کوردنشینن، ئامانجێکی دیکەش لێی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە لەلایەن دادگاوە داواکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






