
عەبدولناسر مونتەسیر بیللا، پارێزگاری پێشووی دیالە
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بڕیاری سزای زیندانی کردن بەشێوەی غیابی دژی پارێزگاری پێشووی دیالە دەرچووە، ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی پێشێلکاری لە بەخشینی قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، لەمساڵیشدا نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی گەندەڵی لە عێراق هۆشداری دابوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی، دادگای تاوانەکانی بەعقوبە بڕیارێکی غیابی بە زیندانی کردن بۆ ماوەی دوو ساڵ دژی "عەبدولناسر مونتەسیر بیللا"، پارێزگاری پێشووی دیالە دەرکردووە. ئەم سزایە بەهۆی ئەنجامدانی پێشێلکاری بووە لە ئەرکە فەرمانییەکانی، بەتایبەتی لە پرۆسەی دابەشکردنی قەرزی کڕینی ئۆتۆمبێل.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی دەستەکە، پێشێلکارییەکان بریتین بوون لە: ڕێکخستنی 287 مامەڵەی قەرز بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار لە بانکی ڕافیدەین، کە تێیاندا فۆڕمەکان واژۆی بەرپرسی دیوانی پارێزگاری تێدا نەبووە و دەستکاری کرابوون، هاوکات پەنجەمۆری کەفیلی لەسەر نەبووە و قەرزخوازانیش دوو ساڵ قیستەکانیان نەدابووەوە.
چی ڕوویدا: دادگا دوای بینینی بەڵگەکان، بڕیاری زیندانی کردنی دەرکردووە و فەرمانی گرتنی تاوانبارەکەشی دەرکردووە، لەگەڵ پاراستنی مافی زیانلێکەوتووان بۆ داواکردنی قەرەبووکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






