دروزەکان نەخشەڕێگاکەی دیمەشق بۆ چارەسەری کێشەی پارێزگاکەیان ڕەتدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
دروزەکان نەخشەڕێگاکەی دیمەشق بۆ چارەسەری کێشەی پارێزگاکەیان ڕەتدەکەنەوە

دیمەنی کۆمەڵێک کەسایەتی و هاووڵاتیانی دروز. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لیژنەی باڵای یاسایی سوەیدا سەر بە حیکمەت هیجری، ڕێبەری ڕووحی دروزەکانی سووریا دەڵێت، نەخشەڕێگاکەی دوێنێی سووریا، ئەمریکا و ئوردن لەبارەی پارێزگاکەیان ڕەتدەکەنەوە و ئەوان داوای خۆسەری تەواوەتی یان جیابوونەوە لە سووریا دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، دیمەشق ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ ئوردن و ئەمریکا لەسەر "نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوەیدا" ڕاگەیاند، بەگوێرەی نەخشەڕێگاکەش دۆخی ئاسایش و خزمەتگوزاریی بۆ پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا دەگەڕێنرێتەوە و ئاشتەوایی ناوخۆیی بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی سوەیدا دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی باڵای یاسایی سوەیدا لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، چارەسەری پرسەکانی سوەیدا بە دادپەروەریی نێودەوڵەتی دەبێت نەک یاسا ناوخۆییەکانی سووریا، چونکە دیمەشق لەم بابەتەدا بێلایەن نییە، بەڵکو تۆمەتبارە لە کوشتن و پێشێلکارییەکان بەرامبەریان، بۆیەش ئەوان باوەڕیان بە دادگاکانی وڵاتەکەیان نەماوە و چارەسەرەکانیشی وەک هەوڵێک بۆ دابەشکاری زیاتر لە سوەیدا دەبینن.

زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوەی بەرامبەر سوەیدا کرا لە بێبەشکردن و دوورخستنەوەی لە هەموو پرسەکان، هۆکارێکە بۆ داواکردنی مافی چارەنووس بەشێوەی ئازاد و سەربەخۆیانە، جا بە خۆبەڕێوەبەری بێت یان سەربەخۆیی، چونکە تەنیا ئەم ڕێگایە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش و شکۆ و بوونیان، بۆیەش داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دان بە هیچ شتێکدا نەنێت کە بەسەر خەڵکی سوەیدا دەسەپێنرێت و پێویست دەکات پشتیوانی مافی چارەنووس بۆ خەڵکی پارێزگاکە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ