وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ عێراقچی تاوتوێی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەکەن

شەیری بکە لە:
وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ عێراقچی تاوتوێی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەکەن

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا

ئاڤا نیوز

پێش تەواوبوونی وادەی دەوڵەتانی ئەوروپی بۆ ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پەیوەندییان بە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە کرد و داوا دەكەن ئێران وەڵامی داواکارییەکان بداتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: وڵاتانی ئەوروپا ماوەی 30 ڕۆژیان بۆ ئێران دیاریکرد بۆ ڕازیبوون بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی، بە پێچەوانەوە ئەوروپا سزای تووند بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، لە بەرامبەردا تاران هەوڵ دەدات خۆی بەدوور بگرێت لە دووبارە سەپاندنی سزاکان لە لایەن دەوڵەتانی ئەوروپاوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان کە لە سەرچاوەی دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساوە گواستوویانەتەوە،  هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پەیوەندییان کردووە بە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و پێکەوە تاوتووێی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان کردووە، وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت پێش کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێی وەڵامی تاران بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕابگەیەنن.

باگراوند: جەنگی 12 ڕۆژی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆتاییهات، کە تێیدا پێگە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە لایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە وێران کران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ