وەزیری پەروەردە: لە ماوەی کابینەی نۆیەم 214 قوتابخانەی نوێ دروست کراون
- کوردستان
- 18 ئەیلوول

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ماوەی کابینەی نۆیەم 214 قوتابخانەی نوێ دروست کراون، بۆ ئەمساڵیش 28 قوتابخانە تەواو کراون، بە کۆی گشتیی شوێنی نوێ بۆ 110 هەزار قوتابی دروست کراون.
چیرۆکی سەرەکی: کابینەی نۆیەم بایەخی تایبەتی بە کەرتی پەروەردە داوە، بۆ ئەم مەبەستە لەپاڵ گۆڕانکاری لە پڕۆگرامەکانی خوێندن و بەرەوپێشبردنی ئەم کەرتە، کاری لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی پەروەردە کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: بۆ ئەمساڵی خوێندن 434 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە، کارکردن لە 30 قوتابخانە بەردەوامە و 28 باڵەخانەی نوێ، کە 473 ژووری خوێندنی نوێ لەخۆدەگرن دروست کراون.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ماوەی کابینەی نۆیەم ئەم پرۆژانە لە کەرتی پەروەردە جێبەجێ کراون:
٠ 127 قوتابخانە کارەبای وزەی خۆریان بۆ دابین کراوە
٠ هەزار و 670 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە
٠ 214 قوتابخانەی دروست کراون
٠ 629 ژووری نوێ لەناو قوتابخانەکان بەجیا دروست کراون
٠ کۆی گشتیی چوار هەزار و 441 هۆبەی خوێندن دروست کراون
٠ شوێنی نوێ بۆ 110 هەزار قوتابی دروست کراوە
٠ سێ دەوامی لە 139 قوتابخانە کراوەتە 11 قوتابخانە
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزیری پەروەردە گوتی: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نەوتی نێوان عێراق و چین لە کۆی حەوت هەزار قوتابخانە کە بڕیاری دروستکردنیان دراوە، چوار هەزاریان دروست کراون، بەپێی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەبێت لە هەر هەزار قوتابخانە 148 یان لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێن، کەچی حکومەتی عێراق یەک ئامادەنیە یەک قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان دروست بکات، ئەم بابەتەمان دووجار بە سوودانی گوتووە و بە نووسراوی فەرمی ئەو داواکارییەمان گەیاندووە، ئەمە لە کاتێکدایە 140 باڵەخانەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دراونەتە ئاوارەکانی عێراق.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە کابینەی نۆیەم دا، 33 هەزار و 341 قوتابی دابڕاو گەڕێنراونەتەبەر خوێندن ، وابڕیارە لە 2025-10-01 هەڵمەتێکی دیکە بۆ ئەم مەبەستە دەستپێبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






