
دیمەنێکی شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دادگای کەرکووک، 13 گەنجی کورد بە تۆمەتی دەمەقاڵێ لەگەڵ پۆلیسێکی هاتووچۆ، بە دوو ساڵ زیندانی سزا دەدات، ئەو بڕیارەی دادگا کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە و پارێزەری کەیسەکەش هەفتەی داهاتوو تانە لە بڕیارەکە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی حەوتی ئەمساڵ، گەنجێکی کوردی دانیشتووی گەڕەکی ڕەحیماوا لە شاری کەرکووک، ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرتووە، پۆلیسی هاتووچۆ سزای پێبژاردنی بۆ دەرکرد، لەسەر ئەو بابەتەش دەمەقاڵێ لەنێوان ژمارەیەک گەنج و دوو کارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ دروست بوو، بە گووتەی هاووڵاتیە کوردەکان، کارمەندەکە قسەی نەشیاو بە یەکێک بە گەنجەکان دەڵێت.
لێدوانی فەرمی: کەسوکاری گەنجەکان قسەیان بۆ دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک کردووە و دەڵێن؛ "بڕیارەکەی دادگا ستەمێکی زۆر ئاشکرایە لە ئێمەی کورد دەکرێت، دەمەقاڵەیەک ناکرێ سزاکەی دوو ساڵ بەندکردن بێت و، بۆچوونیان وایە؛ دادگا لەو بڕیارەیدا سۆز و پاڵپشتی بۆ دوو ئەفسەرە عەرەبەکە کردووە و هەرگیز ماوەی سزاکە لەگەڵ جۆر و وەسفی تاوانەکە یەکناگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو 13 گەنجە کوردەی لەسەر ئەو کەیسە سزا دراون، سێ لەو گەنجانە ماوەی حوکمەکەیان دوو ساڵ زیندانییە، 10 گەنجەکەی دیکە کە هەشتیان لە شاری کەرکووک نەماون و دووانیشیان ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بوونە، سزای ساڵێک زیندانییان بەسەردا سەپێنراوە.
پێدراوە ڕاستییەکان: ئەوەی جێگای سەرنجە، لەو گرتە ڤیدیۆیەی کە دادگا وەک بەڵگە مامەڵەی لەگەڵ کردووە، دەردەکەوێت کە ئەفسەرەکەی هاتووچۆ ، پەلاماری کەسێک دەدات کە ڕووداوەکە ڕیکۆرد دەکات، بەڵام دادوەری کەیسەکە لە کاتی بڕیاری سزاداندا، بەهیچ جۆرێک ئەفسەرانی هاتووچۆی لەسەر ئەو دەستدرێژییە سزا نەداوە، ئەوە لەکاتێکدا شایەدحاڵانی ڕووداوەکە ئاماژە بەوەشدەکەن کە پۆلیسەکە قسەیەکی نەشیاوی کردووە و ئەوانیش تەنها بە قسە وەڵامیان داوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: یوسف حەسەن، پارێزەی گەنجەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە کاتی خوێندنەوەی حوکمەکە لەلایەن دادگا، تووشی شۆک بووم کە سزاکە بەمجۆرەیە، چونکە ئەو ماددەیەی بریکاردارانم لەسەری دەستگیرکراون، لە سەختترین بارودۆخیدا ماوەی زیندانیکردنی، تەنها یەک ساڵە."
ئەو پارێزەرە دووپاتیشی کردەوە، بڕیارەکە نایاسایی و ناڕەوایە و ڕۆژی یەکشەممە لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە بڕیارەکە دەدات و داوای کەمکردنەوەی سزاکەیان دەکات.
پەیوەست بەم بابەتە: بریاربوو کەسوکاری ئەو گەنجانە لەسەر ناڕەوایی بڕیاری دادگا، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندان بکەن ، بەڵام ریبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، بانگهێشتی کردوون و داوای لێ کردوون خۆپیشاندان نەکەن و بەڵێنی پێداون خۆی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات و چارەسەری گونجاوی بۆ دەدۆزنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






