دەروازەیەکی جیاواز لە سنووری قوشتەپە دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەروازەیەکی جیاواز لە سنووری قوشتەپە دروست دەکرێت

دیمەنی قەزای قوشتەپە لە ئاسمانەوە

ئاڤا نیوز

قائیمقامی قوشتەپە دەڵێت: لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر بۆ کەرکووک، بەدیاریکراوی نزیک سنووری قەزای قوشتەپە دەروازەیەکی ناوازە دروست دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: بژار مەلا خدر، قائیمقامی قەزای قوشتەپە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.


زانیاریی زیاتر: درێژی دەروازەکە پێنج کیلۆمەترە، نۆ مانگە کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکرێت و دیزاینی پڕۆژەکە بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت، ئێستا هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دیزاینەکەی بڵاودەکرێتەوە. 

ئەمەش بزانە: ئەم دەروازە ناوازەیە پێکهاتووە لە ئەندەرپاس و سەوزایی، هاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپی لە شێوازی جێبەجێکردنیدا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ