ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم

شەیری بکە لە:
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نائومێدی خۆی سەبارەت بە وەستانی شەڕی ئۆکراینا نیشان دا و ڕایگەیاند، پووتین نائومێدی کردووە.

لێدوانی فەرمی: لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ترەمپ ڕایگەیاند: ڤلادیمێر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا بێهیوای کردم و شکستهێنان لە کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا "نائومێدییەکی گەورەیە". 

زانیاریی زیاتر: ترەمپ داوای لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کرد واز لە کڕینی نەوتی ڕووسیا بهێنن تا لەم ڕێگەیەوە پووتین ناچار بکەن بێتە سەر مێزی دانوستان.

ئەمەش بزانە: ترەمپ هەر لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەوەستێنێت، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون و شەڕ بەردەوامە. 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ