عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆژەی واژۆی ئەلیکترۆنی
ئاڤا نیوز
وەک هەنگاوێک بەرەو گۆڕانکاری دیجیتاڵی و کۆتاییهێنان بە ڕۆتینی کارگێڕی و ئیداری، حکومەتی عێراق بە فەرمی کارکردنی بە واژۆی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پینجشەممە 18-9-2025 محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەفەرمی ڕەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی پڕۆژەی واژۆی ئەلیکترۆنیدا، کە بەپێی یاسای مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78) ساڵی 2012 و ڕێنماییەکانی ساڵی 2025 جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بەپێی بڵاوکراوەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران: سوودانی ڕایگەیاند:
- ئەم هەنگاوە بەشێکە لەکارنامەی حکومەت سەبارەت بە گۆڕانکاری دیجیتاڵی پیشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ ڕایکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی و ڕۆتین کە بەهۆی مامەڵە کاغەزییەکانەوە دووچاری هاووڵاتیان دەبێتەوە.
- ئەم ڕێکارە هەموو مامەڵەکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت و هاووڵاتیان دەگرێتەوە و لەسەر ئاستی جیهانیی بە فەرمی پەیڕەو دەکرێت، هاوکات متمانەی هاووڵاتیان بە ڕێکارەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی زیاتر دەکات.
- چاوەڕوان دەکرێت ئەم گۆڕانکارییە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر خێراکردنی خزمەتگوزارییەکان هەبێت و سیستمێکی کارگێڕی مۆدێرنتر و شەفافتر لە عێراقدا بێنێتە کایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا کۆچبەران بۆ فەرەنسا دیپۆرت دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا کۆچبەران بۆ فەرەنسا دیپۆرت دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە