
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد تۆفیق عەلاوی، سیاسەتمەدار و وەزیری پێشووی گەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ئاشکرای کرد، نرخی کورسییەکی پەرلەمان لە خولی داهاتوودا لە نێوان ملیارێک بۆ دوو ملیار و نیو دیناردا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ بکرێت، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، چاوەڕێش دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ بکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تۆفیق عەلاوی، سیاسەتمەدار و وەزیری پێشووی گەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، کە ئێستا ئەندامی هاوپەیمانیی "منقذون" ـە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی، ڕایگەیاند: نرخی کورسییەکی پەرلەمانی لە خولی داهاتووی پەرلەماندا گەیشتۆتە ئاستێکی خەیاڵی، بە جۆرێک کە هەندێک لە پارت و لایەنە سیاسییەکان بە کراوەیی بازرگانی بە کورسییەکانەوە دەکەن و نرخی هەر کورسییەک لە نێوان ملیارێک بۆ دوو ملیار و نیو دیناردا دەفرۆشن.
زانیاریی زیاتر: وەک بەڵگەیەک بۆ بوونی دیاردەی کڕین و فرۆشتنی دەنگ و کورسی پەرلەمانتاری لە عێراق، عەلاوی ئاماژەی بەوە کرد، یەکێک لەو کەسانەی ویستوویەتی لە ڕێگەی هاوپەیمانێتییەکەی ئەوانەوە خۆی بۆ هەڵبژاردن کاندید بکات، دانی بەوەداناوە کە خاوەنی زیاتر لە هەزار کارتی دەنگدانە کە پێشتر کڕیویەتی بۆ ئەوەی کورسییەک لە پەرلەمان لە مسۆگەر بکات.
کاردانەوەکان؛ لێدوانەکەی عەلاوی نیگەرانییەکی زۆری لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر کۆی پڕۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردنەکان لە عێراق دروست کردووە و داوای لێکۆڵینەوە و ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





