لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن

دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە

ئاڤا نیوز

هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، ژمارەیەک هاووڵاتیی بیانی کە خەڵکی وڵاتانی ئاسیان لە سنووری ئیداری پارێزگای واسیت دەستگیر کرد. 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 20-9-2025،  پێنج هاووڵاتی بیانی کە خەڵكی وڵاتانی ئاسیان و ھەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای واسیت ببەزێنن و بەرەو بەغدا بڕۆن، بەڵام دوای چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاریی لەلایەن دەزگاکانی هەواڵگری و هێزەکانی پاسەوانی سنوور دەستگیر دەکرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزەكانی سنوور ڕایگەیاند: لیوای 20ـی سنووری ناوچەی سێ، پێنج هاووڵاتی بیانییان لە ڕەگەزی نێر لەسنووری کارگێری پاریزگای واسیت دەستگیر كرد، کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەو کەسانە بۆ كاركردن لەڕێی ئێرانەوە بە شێوەی نایاسایی سنوورەکانی پارێزگای واسیت دەبەزێنن و بەرەو بەغدا وپارێزگای بەسڕه دەچن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ