مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانەی کردنەوەی لقی تۆیۆتا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی لقی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆک ڕایگەیاند: جێگەی دڵخۆشییە کە وڵاتێکی وەکو ژاپۆن متمانەیەکی ئەوتۆی بە هەرێمی کوردستان هەیە و یەکێک لە شارەکانی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی هەموو ئۆتۆمبێلەکانی لێرەوە هەناردەی هەموو عێراق بکرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، کۆگا و سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی کۆمپانیای تۆیۆتای لە دهۆک کردەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، جێی دڵخۆشییە کە دەبینین وڵاتێکی وەکو ژاپۆن متمانەیەکی ئەوتۆی بە هەرێمی کوردستان هەیە کە شارێکی کوردستان دەستنیشان دەکات بۆ ئەوەی لێرەوە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی بهێنێتە ناو عێراق و لێرەوەش بۆ شارەكانی دیكەی هەناردە بكات.
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتیشی كردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشت بووە و بەردەوامیش دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئەم جۆرە پڕۆژە گەورانەی بواری بازرگانی و وەبەرهێنان، کە یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و یارمەتیدانی خەڵکی کوردستان کە ئەوانیش بتوانن زیاتر فێری کارەکانی لەو جۆرە بن.
مەسرور بارزانی وتی: "دڵخۆش بووم کە بینیم بەشێک لە کارمەندەکان کە لێرە کار دەکەن خەڵکی ئێرەن و فێری کاری پیشەیی دەبن. ئەمە هەم ڕەخساندنی هەلی كارە، هاوكات شارەزایی زیاتر دێنێتە نێو وڵات.
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، دڵنیایشی بە بازرگانان و وەبەرهێنەران دا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان مافەكانیان دەپارێزێت، لەهەمان كاتیشدا حكومەت وەك هەمیشە پارێزەری مافی هاووڵاتیانیش دەبێت؛ ئەو پەیوەندییە تەندروستەی كە پێویستە لەنێوان بازرگان و هاووڵاتی دروست بكرێت، حكومەت یارمەتیدەر و پشتیوان دەبێت و ئاسانکاری پێویستیشی بۆ بکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات