ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%

شەیری بکە لە:
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%

دیمەنی پردی دەلال لە زاخۆ. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

دوای جێبەجێ کردنی 112 پرۆژە لە سێکتەری شارەوانی و ڕێگاوبان، ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%، ئەم پرۆژانەش بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 60٪.

وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، گرنگی تایبەتی بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ داوە، ئەم سنوورە لەسەرجەم سێکتەرەکان پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

لێدوانی فەرمی: گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئاڤای گوت: لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 378 پڕۆژە جێبەجێ کراون و 28 پڕۆژەی وەبەرهێنان هەن و 44 پڕۆژەی دیکەش لە باری جێبەجێکردنن، ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش لەسەرجەم سێکتەرەکان لە داهاتوو جێبەجێکردنن، لەو پڕۆژانەی جێبەجێ کراون 112ـیان لە سێکتەری شارەوانی و ڕێگاوبانن.

ژمارەکان وادەڵێن: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 112 پڕۆژە لە شارەوانی و ڕێگاوبان جێبەجێ کراون بەمجۆرە:

٠ 185 کیلۆمەتر ڕێگاکان قیرتاو کراوە

٠ 285 کیلۆمەتر ڕێگای گوندەکان نۆژەنکراوەتەوە و قیرتاوکراون

٠ ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی سەنتەری قەزای زاخۆ 65% کەمکراوەتەوە بۆ 15%

٠ 494 کیلۆمەتر هێلکاری بۆ شەقامەکان کراون

٠ 15 هەزار مەتردووجا شوێنی پەڕینەوەی پیادە هێلکاری بۆ کراوە

٠ 12 هەزار و 100 دانە کەلوپەلی ئەندازەیی هاتووچۆ دانراون

٠ نۆ هەزار و 45 هێمای هاتوچۆ دانراون

بۆچی گرنگە: هەموو ئەم پڕۆژانەی ڕێگاوبان و شەقامەکان و ڕێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقام و ڕێگاوبانەکان بوونەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 60%.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە ماوەی کابینەی نۆیەم هەشت پارکی نوێ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروست کراون، 10 پارکیش نۆژەنکراونەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ