مەسرور بارزانی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ دەکاتەوە

دیمەنی کۆڕنیشی زاخۆ. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە دەستی پڕەوە لە چوارەم ساڵیادی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ دەکاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا سبەی یەکشەممە بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ  لەڕێوڕەسمێکدا دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: لە درێژەی گەشەپێدانی پرۆژە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، بەشی دووەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بە گوژمەی شەش ملیار دینار تەواو دەبێت، ئەم قۆناغە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە و سێ بەنداوی بچووک لەخۆدەگرێت.

لێدوانی فەرمی: چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ بە ئاڤای گوت، "90% ـی پڕۆژەی کۆرنیشی زاخۆ تەواو بووە، سبەی بەشی دووەمی پڕۆژەکە دەکرێتەوە، تاوەکو کۆتایی مانگی 10 بەتەواوەتی ئامادە دەبێت و کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز لەخۆدەگرێت."

زانیاریی زیاتر: لەم قۆناغەدا زیاتر لە 50% ـی پڕۆژەکە سەوزایی لەخۆ دەگرێت، سێ بەنداوی بچووک و شوێنی یاریی منداڵان  و شوێنی وەرزشکردن جێبەجێکراوە، جگە لەوەی پیادەی هاتووچۆ بە درێژایی هەشت مەتر بۆ هەر لایەک دروست کراوە، خواردنگە، کافتریا و بەلەمی گەشتیاری لە پرۆژەکەدا هەن؛ بە تەواوبوونی پرۆژەکەش ژمارەی گەشتیاران بۆ زاخۆ زیاتر دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ