کۆتایی ئەم مانگە نۆژەنکردنەوەی یاریگای زاخۆ تەواو دەبێت

شەیری بکە لە:
کۆتایی ئەم مانگە نۆژەنکردنەوەی یاریگای زاخۆ تەواو دەبێت

دیمەنی کارکردن لە یاریگای زاخۆ. وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای زاخۆ بۆ ئەوەی ڕێڕەوی ستانداردی نێودەوڵەتی وەربگرێت لە قۆناغی کۆتایی دایە، بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە تەواو بکرێن، بۆ یارییەکانی داهاتووی زاخۆ ئامادەبێت.

وێنە گەورەکە: یانەی زاخۆ یەکێکە لە بەهێزترین و پڕهاندەرترین یانە بەشداربووەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، وەرزی ڕابردوو توانی پلەی سێیەمی خولەکە مسۆگەر بکات و پلەی دووەمی جامی عێراقی بەدەستهێنا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوو بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری نۆژەنکردنی یاریگای یانەی زاخۆ خرایە بواری جێبەجێکردن، گۆڕینی چیمەنی یاریگە و خۆڵەکەی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەی ستانداردی نێودەوڵەتی وەرگرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: تێچووی نۆژەنکردنەوەکە نزیکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن دینارە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە کارەکانی تەواو دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ