شاخەوان عەبدوڵڵا: بیری شۆڤێنیی گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی بۆسەر بەغدا پەکخست

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا: بیری شۆڤێنیی گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی بۆسەر بەغدا پەکخست

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەکاتی پەسەندکردنی بودجەدا دەسەڵاتی خۆیان بۆ گواستنەوەی 15 هەزار و 900 مامۆستا و فەرمانبەری  ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغدا بەکارهێنا، بەڵام "بیری شۆڤێنیی" گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی پەکخست.


وێنە گەورەکە: 21ی ئابی ئەمساڵ  ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان لە سنووری کەرکووک و نەینەوا لە حکومەتی کوردستانەوە بۆسەر حکومەتی فیدراڵ هەرچەندە لە یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکاندا هەیە، بەڵام ئێستا وڵات یەک بودجەی هەیە و وەزارەتی دارایی عێراق بەیەکجار و پێکەوە مانگانە مووچە بۆ کوردستان و هەموو ناوچەکانی دیکەی وڵات خەرج دەکات، ئەوەشی وەک هۆکارێک بۆ نەگواستنەوەی مامۆستایان لە قەڵەمدا.

لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەکاتی پەسەندکردنی بودجەی عێراق، لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەسەڵاتی خۆیان بۆ گواستنەوەی ڕاژەی 15 هەزار و 900 مامۆستا و فەرمانبەری  ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغدا بەکارهێنا، بەڵام بەهۆی "بیری شۆڤێنییەوە" پەسەندنەکران لەکاتێکدا لایەنەکانی دیکە هەزاران پلەی وەزیفییان بۆ  ناوچەکانی خۆیان پەسەندکرد.

وتیشی، ئەوە کێشەیەکی گەورەیە و ئەگەر لە خولی داهاتوودا بگەڕێننەوە بۆ پەرلەمان، هەروەک چۆن دانیشتنەکانیان پەکخست تا یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پەسەندکران، بە هەمان شێوەی تا جێبەجێکردنی ئەو داواکارییەش ڕێگە بە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان نادەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ