نەتانیاهۆ: لە نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە دەکەم

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: لە نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە دەکەم

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لەگەڵ ترەمپ کۆدەبمەوە و لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکانیش دیدگای ئیسرائیل بۆ "ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە" دەخەمەڕوو.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لە 22 بۆ 30 ئەیلوول لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوەکانی 80 ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئەمریکا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و "ڕاستییەکانی" جەنگەکەی بۆ دەگێڕێتەوە. ئاشکراشی کرد لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، دیدگای ئیسرائیل بۆ "ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە" دەخاتەڕوو.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت سبەی نەتانیاهۆ دوای پێشکەشکردنی وتارێک لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و دوایین پێشهاتە ناوچەییەکان تاوتوێ بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: