هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە

شەیری بکە لە:
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە

دیمەنی هێزەکانی سووپای سووریا. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

جووڵە سەربازییەكانی هەسەدە و سوپای سووریا لە پارێزگای حەلەب، مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداریی لێ دەكرێت، دیمەشق بەردەوامە لە زیادكردنی ژمارەی سەربازانی لە شاری مەنبجی سەر بە پارێزگاكە.

چیرۆكی سەرەكی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چاودێریی هاتنی هێزێكی نوێی سەربازی لە دیمەشقەوە بەرەو شاری مەنبج لە دەشتاییەكانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب كردووە، هاوكات ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلی سەربازی پڕ لە چەك و كەرەستەی لۆجستی چوونەتە نێو شارەكە، جگە لە بڵاوبوونەوەی هێزێكی زۆری ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا. ئەوەش لەكاتێكدایە، هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە'، چەكی قورسیان بۆ هێڵەكانی پێشەوەی دەوروبەری دێرحافر بردووە.

بڵاوكراوەی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر گوندی "ئوم ئەلتینە" لە شارۆچکەی دێرحافر لە حەلەب، حەوت کەس كوژراون، کە پێنجیان ژن و دووانیان منداڵن، چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە سێ ژنیان تێدایە.

لە بەرامبەردا: سەرچاوە ئەمنییەکانی ناو هێزەكانی هەسەدە، بە زنجیرەیەك هێرشی چڕ وەڵامی ئەو تۆپبارانەی سوپای سووریایان دایەوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەكان بكەن بەهۆی ئەو هێرشانەوە.

باكگراوند: ماوەیەك لەمەوبەر، پێکدادانی چەکداری، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس، لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سووریای نزیک لە تورکیا سەریهەڵدا، دوای ئەوەی گرووپەکان پێگە سەربازییەکانی هێزەكانی هەسەدەیان لە ناوچەی دێرحافر لە دەوروبەری حەلەب کردە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ