مەسرور بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێڕاق گفتوگۆیان لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان کرد

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێڕاق گفتوگۆیان لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان کرد

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئاراس حەبیب كەریم ئەمینداریی گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ شەممە 27ـی 9ـی 2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئاراس حەبیب كەریم ئەمینداریی گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە لە دیدارەکەی نێوان سەرۆکوەزیران بارزانی و ئاراس حەبیب کەریم، دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا، کە بڕیارە لە 11ـی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 

لەلایەکی دیکە: بەشێکی دیکەی دیدارەکە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ