بۆ عاشقانی زنجیرە دراماکان؛ زینجیرەیەک لەسەر ژیانی موسۆلینی بەرهەم دەهێنرێت
- کولتوور
- 27 ئەیلوول

بانەری زینجیرە درامای موسۆلینی
ئاڤا نیوز
جوو ڕایت، دەرهێنەری بەریتانی بەناوبانگ، نوێترین بەرهەمی خۆی، زنجیرە درامای "موسۆلینی: کوڕی سەدە" (Mussolini: Son of the Century) بڵاوکردەوە. ئەم زنجیرە مێژووییە کە باس لە ژیاننامەی بێنیۆتۆ موسۆلینی، سەرکردەی فاشیستی ئیتاڵیا دەکات، ئێستا لە پلاتفۆڕمی ستریمینگی موبی (MUBI) بەردەستە و هەر هەفتەیەک ئەڵقەیەکی نوێی لێ بڵاودەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زنجیرەکە تیشک دەخاتە سەر قۆناغەکانی ژیانی موسۆلینی لە دوای ساڵی 1925ەوە، کاتێک دەسەڵاتی خۆی لە ئیتاڵیا قایم کرد، تاوەکوو کۆتایی هاتنی حوکمڕانییەکەی. بینەران بەهۆی ئەو زینجیرەوە دەتوانن وردەکارییەکانی ژیانی هەڵبەز و دابەزی یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی سەدەی بیستەم ببینن. جوو ڕایت، کە بە کارە ناوازەکانی وەک (Atonement) و (Pride & Prejudice) ناسراوە، بە شێوازێکی تەکنیکی بەرز و ناوازە کاری دەرهێنانی بۆ ئەو زنیجرەیە کردووە.
ئەمەش بزانە: بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی دراما مێژووییەکان و تێگەیشتن لە لایەنە تاریکەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دەکەن، "موسۆلینی: کوڕی سەدە" دەرفەتێکی نایابە. زنجیرەکە وێنەیەکی گشتگیر لە کەسایەتیی و بڕیارەکانی موسۆلینی پێشکەش دەکات کە کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر ئیتاڵیا و جیهان هەبوو.
زانیاریی زیاتر: پێش ئەوەی موسۆلینی ببێتە سیاسەتمەدارێکی دیار و سەرکردەی ئیتاڵیا، لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا کاری کردووە. ئەو سەرنووسەری چەندین ڕۆژنامەی کاریگەر بووە لە ئیتاڵیا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە




