نەوەکەی ترەمپ براندی جلوبەرگی تایبەت بەخۆی دەخاتە بازاڕەوە

شەیری بکە لە:
نەوەکەی ترەمپ براندی جلوبەرگی تایبەت بەخۆی دەخاتە بازاڕەوە

دیمەنی کەی مادیسۆن ترەمپ و دۆناڵد ترەمپ. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

نەوەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە پەردەی لەسەر بەرهەمێکی نوێی خۆی لادا کە بریتییە لە کۆمەڵێک سویتیشێرت 'بلوز' کە بە نرخی 130 دۆلار  لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن.

چیرۆکی سەرەکی: کەی مادیسۆن ترەمپ، کەسایەتییەکی ئەمریکییە لە سۆشیال میدیا و یاریزانی گۆڵفە دەکاتە کچە گەورەکەی دۆن جونیۆر بازرگان و چالاکوانی سیاسی ئەمریکی کورە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، بەرهەمێکی نوێی خستە بازاڕ کە لە مارکەیەکی جلوبەرگ پێکهاتووە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لەکاتی نمایشکردنی بڕاندەکەی کەی وتی، ئەمە شتێکە ماوەیەکی زۆرە خەونم پێیەوە دەبینی، سوپاسگوزارم کە توانیم بیخەمە بازارەوە، کوالێتی قوماشەکە تاوەکو وردەکارییەکانی ناو دیزاینەکان زۆر بە جوانی دروستکراوە، هاوکات ویستم پارچەیەک دروست بکەم بتوانرێت بۆ هەموو شوێنک لەبەر بکرێت.

ئەمەش بزانە: ئەم سویتشێرتانە بە سێ ڕەنگ بەردەستن بە نرخی 130 دۆلار دەفرۆشرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ