وێنەی جوبرائیل ئەبوبەکر، دەرهێنەری فیلمی "دەریای ئومێد" - لۆگۆی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کۆرتیس ئیتاپۆلیس - کەڤەری فیلمی "دەریای ئومێد"
ئاڤا نیوز
دوو فیلمی سینەمایی کوردی لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی بەرازیل بەشدارن و کێبڕکێ لەگەڵ 60 فیلمی جیهانی بۆ وەرگرتنی خەڵات دەکەن.
وێنە گەورەکە: فێستیڤاڵەکانی فیلم هەوڵێکن بۆ نیشاندانی توانا هونەرییەکان لەسەر ئاستی جیهان. لەهەمان کاتدا دەرفەتێکن بۆ زیاتر ئاشنابوون بە هونەر و کلتووری وڵاتان.
لێدوانی فەرمی: جوبرائیل ئەبوبەکر، دەرهێنەری فیلمی "دەریای ئومێد" کە یەکێکە لە بەشداربووانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کۆرتیس ئیتاپۆلیس لە وڵاتی بەرازیل، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێنج هەزار و 700 فیلم لە 120 وڵاتی جیاوازەوە پێشکەش بە فێستیڤاڵەکە کران، بەڵام 140 فیلم نمایش دەکرێن، لەو ژمارەیەش تەنیا 60 فیلم پێشبڕکێی وەرگرتنی خەڵات دەکەن.
دەرهێنەری فیلمەکە دەڵێت: لەسەر ئەرکی خۆم فیلمەکەم بەرهەمهێناوە، لەگەڵ سامی کاکە کە دەرهێنەری فیلمی "بێ دەنگی چیاکان"ـە و کەسێکی دیکە بەشدارین و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ میوانی فێستیڤاڵەکە دەبین، سێ ڕۆژیش داوەتی پارێزگاری ئیتاپۆلیس کراوین.
ئەمەش بزانە: فێستیڤاڵەکە ئەمساڵ خولی دووەمیەتی و لە 25-9-2025 دەستیپێکردووە تا 30-9-2025 بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





