پرسی غەززە جارێکی دیکە ترەمپ و نەتانیاهۆ کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پرسی غەززە جارێکی دیکە ترەمپ و نەتانیاهۆ کۆدەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بڕیارە سبەی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆببنەوە و پرسی شەڕی غەززە تاتوێی بکەن.

چیڕۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی شەڕەکەی لەسەر کەرتی غەززە ڕووی لە زیادبوون کرد، جیهان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەی نەتانیاهۆ و ترەمپ دەکەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سبەی دووشەممە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبنەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت هەردووکیان ڕووبەڕووی جیاوازی بیروڕا ببنەوە لەسەر پرسی غەززە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشكرای کردووە، ''نەتانیاهۆ بەنیازە پرسی داگیرکردنی کەناری ڕۆژئاوا لەگەڵ ترەمپ تاتوێی بکات، هەر چەندە ترەمپ دژایەتیی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕیوە و جەختی لەوە کردەوە “ڕێگە نادات ئیسرائیل کەناری ڕۆژئاوا بخاتە ژێر دەسەڵاتەوە''

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە ئاگادارەکانی ئیسرائیل پشتڕاستیان کردەوە کە ''ترەمپ بڕیاری کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززەی داوە و گوشار دەخاتە سەر نەتانیاهۆ ڕازی بێت بە ڕاگرتنی شەڕەکە''

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتانیاهۆ لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە شەڕی غەززە نزیکە لە کۆتایی هاتن، بەڵام هێشتا کارمان ماوە ئەنجامی بدەین، لەوانە؛ گەڕاندنەوەی  بارمتەکانمان، شکستپێهێنانی دوژمنان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ