ترەمپ: ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە لە قۆناغی کۆتاییدایە

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە لە قۆناغی کۆتاییدایە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕایگەیاند کە دانوستاندنەکان لەسەر پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە لە قۆناغی کۆتاییدان و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە ڕێگە بۆ ئاشتییەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: پلانەکەی ترەمپ وەک گرنگترین هەوڵ تا ئێستا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە سەیر دەکرێت، کە بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لەوەتەی 7ـی 10ـی 2023 زیاتر لە 66 هەزار فەڵەستینی تێدا کوژراون.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەمووان کۆبووینەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام هێشتا جێبەجێ کردنی ماوە و جیهانی عەرەبی و ئیسرائیل و نەتانیاهۆش دەیانەوێت ئاشتی بێتە دی.

زانیاریی زیاتر: ترەمپ سەبارەت بە ئامانجی پلانەکەی وتی،  تەنیا کۆتاییهێنان بە جەنگەکە نییە، بەڵکو دەستپێکردنەوەی پاڵنەرێکی فراوانترە بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا،  ئەگەر ئەمە بکەین، ڕۆژێکی گەورە دەبێت بۆ ئیسرائیل و بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. یەکەم دەرفەت دەبێت بۆ ئاشتییەکی ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە نەتانیاهۆ لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جارێد کوشنەر، زاوای ترەمپ، لە نیویۆرک کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خاڵە ناکۆکەکانیان لەسەر پلانەکەی ترەمپ.

دوو ناکۆکی سەرەکی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر پلانەکە بریتین لە:

٠ بابەتی چەکداماڵینی حەماس: ئیسرائیل دەیەوێت مەرجی چەکداماڵینەکە تووندتر و پابەندکەرتر بێت.

٠ ڕۆڵی دەسەڵاتی فەڵەستین: نەتانیاهۆ بە تووندی دژی هەر ڕۆڵێکە بۆ دەسەڵاتی فەڵەستین لە غەززەدا و ئەمەی بە هێڵی سوور ناوبردووە.

پلانی ئاشتیی ترەمپ کە ناسراوە بە "پلانی 21 خاڵی" لەلایەن ویتکۆف و کوشنەرەوە داڕێژراوە و کۆمەڵێک پێشنیاز لەخۆدەگرێت کە پێشتر لەلایەن ئەمریکا، ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی دیکەوە وەک ئیمارات، سعوودیە، فەرەنسا و بەریتانیا باسکراون.

بنەما سەرەکییەکانی پلانە پێشنیازکراوەکە بریتین لە:

٠ ئازادکردنی بارمتەکان: ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ماوەکان لە ماوەی 48 کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست.

٠ ئاگربەستی هەمیشەیی

٠ کشانەوەی ئیسرائیل: کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

٠ ئازادکردنی زیندانییان: ئازادکردنی نزیکەی 250 زیندانی فەڵەستینی کە سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە و نزیکەی دوو هەزار فەڵەستینی دیکە کە لەدوای 7ـی ئۆکتۆبەرەوە دەستگیرکراون.

٠ پلانی دوای جەنگ: میکانیزمێکی حوکمڕانی لە غەززە بەبێ حەماس، کە ئەنجوومەنێکی عەرەبی و نێودەوڵەتی لەگەڵ نوێنەری دەسەڵاتی فەڵەستین و حکومەتێکی تەکنۆکراتی فەڵەستینی سەربەخۆ لەخۆبگرێت.

٠ هێزی ئەمنی: دروستکردنی هێزێکی ئەمنی کە لە فەڵەستینییەکان و سەربازانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پێکهاتبێت.

٠ چەکداماڵینی حەماس: پرۆسەیەک بۆ چەکداماڵینی حەماس و داماڵینی غەززە لە چەک، لەوانەش لەناوبردنی تەواوی چەکی قورس و تونێلەکان.

٠ لێبوردنی گشتی: لێبوردنی گشتی بۆ ئەو ئەندامانەی حەماس کە دەستبەرداری تووندوتیژی دەبن و دەیانەوێت لە غەززە بمێننەوە، لەگەڵ دابینکردنی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ دەرچوونی ئەو ئەندامانەی حەماس.

٠ دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین: نەخشەڕێگەیەکی باوەڕپێکراو بۆ "دەوڵەتی فەڵەستین" لە داهاتوودا، دوای ئەوەی دەسەڵاتی فەڵەستین چاکسازییەکی بەرچاو ئەنجام دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ