بەمزووانە بەشی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەمزووانە بەشی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران

ئاڤا نیوز

لە هەولێر ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی زەوی و ئەمجارەش هەزاران پارچە زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێن كە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگیراوە.

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بوو دابەشکردنی زەوی وەستابوو، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەر فەرمانبەرێک ئەگەر مەرجەکانی پێدانی زەوی هەبێت، 200 مەتر زەوی پێ بدرێت.

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی هەولێر بە ئاڤای وت، بڕیارە بەمنزیکانە دابەشکردنی بەشی سێیەمی زەوی دەستپێبکات. لە دوو بەشی ڕابردوودا، 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش کران، ئامادەکاریش دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا کارکردن لەو پرۆسەیە تەواو بێت و دابەشکردنی زەوی دەستپێبکاتەوە.

ئەمەش بزانە: لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، کە نزیکەی 35 هەزاریان لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرن. تا ئێستا 60 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین ناویان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ پێدانی زەوی گەڕاوەتەوە.

باکگراوند: ڕۆژی 2024-03-27، لە کوبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خەڵک و فەرمانبەران دا، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران. بەو هۆیەوە لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا هەزاران پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشکران. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ