ئێران کەسێک بە تۆمەتی "سیخوڕی" بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دەدات

شەیری بکە لە:
ئێران کەسێک بە تۆمەتی "سیخوڕی" بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دەدات

وێنەی سیخوڕەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دەسەڵاتدارانی ئێران کەسێکیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارەدا، دەگوترێت ئەو کەسە توانیویەتی دەستی بگاتە پڕۆژە هەستیار و داتابەیسی دەزگاکانی حکومەتی ئێران.

وێنە گەورەکە: لەسەروبەندی شەڕی 12 ڕۆژی نێوان ئیسرائیل و ئێران، لە ناوەڕاستی حوزەیرانی ئەمساڵ و دواتر، دەسەڵاتدارانی ئێران تاوەکو ئێستا دەیان کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کردووە و ژمارەیەکیشان لە سێدارە دراون.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی "میزان"ـی هەواڵیی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدان بەسەر یەکێک لە گرنگترین سیخوڕەکانی ئیسرائیل لە وڵاتدا جێبەجێ کرا.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ماڵپەڕەکە سیخوڕەکە ناوی "بەهمەن چوبی" بووە و پسپۆڕێکی بواری داتابەیس بووە، لە ڕێگەی کارکردنی لە کۆمپانیایەکی زانستییەوە، چووه‌تە ناو پڕۆژە هەستیارەکانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی وڵاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، "بەهمەن چوبی" لە کاتی خولێکی تایبەتمەندیدا لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو، لەلایەن کاربەدەستانی مۆسادەوە دەستنیشان کراوە. دواتر، لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی ساختەوە پەیوەندی پێوە کراوە و دوای چەندین کۆبوونەوە لە وڵاتانی جیاوازدا و وەرگرتنی ڕاهێنانی تایبەتمەند، فەرمانی پێدراوە کە زانیاریی لە داتا بەیسەکانی دامودەزگا حکومییەکانی ئێران کۆبکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ