بەنگلادیش سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
بەنگلادیش سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

پێشوازی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەقسود ئەلحەق، باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش لە عێراق

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە 29-9-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە مەقسود ئەلحەق، باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش لە عێراق كرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بۆ باڵیۆزی بەنگلادیش دووپات کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی بەنگلادیش، سڵاو و ڕێزی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی بە سەرۆکوەزیران گەیاند، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوندییەکانی بەنگلادیش و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. هەروەها بە ناوی ڕەوەندی بەنگلادیشی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ هاریکاری و کارئاسانی و میوانداریی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ