ئیلهام ئەحمەد: پشتیوانی لە ئیدارەی خۆسەر لە سوەیدا دەکەین

شەیری بکە لە:
ئیلهام ئەحمەد: پشتیوانی لە ئیدارەی خۆسەر لە سوەیدا دەکەین

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

ئاڤا نیوز

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیێنێت ئەوان پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکەین کە ببێتە هۆی سەقامگیری و ئاسایش، "ئەگەر برایانی درووز ئەمڕۆ بەڕاستی ئاسایش و سەقامگیری خۆیان لە ڕێککەوتنێکی لەم شێوەیەدا دەبینن، ئەوا ئێمە لەگەڵیانین".

چیرۆکی سەرەکی: ئیلهام ئەحمەد لە بەشی دووەمی چاوپێککەوتەکەی لەگەڵ گۆڤاری "ئەلمجەلە" هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسی لامەرکەزییەت و سووربوونی دیمەشق لەسەر جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 107ی ئیدارەی خۆجێی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی ئەسەد، ئاشکرا دەکات.

لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئیدارەیەکی خۆسەر لە سوەیدا، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی دروزن لە باشووری سووریا. ڕایگەیاند، "ئێمە بەڕاستی پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکەین کە ببێتە هۆی سەقامگیری و ئاسایش و دەشڵێت: "ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین".

لەهەمان کاتدا: ئەو سیاسەتمەدارە کوردە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر برایانی درووز ئەمڕۆ بەڕاستی ئاسایش و سەقامگیری خۆیان لە ڕێککەوتنێکی لەم شێوەیەدا دەبینن، ئەوا ئێمە لەگەڵیانین." ئاماژەی بەوەشدا "بە دڵنیاییەوە هەماهەنگی و پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا هەیە."

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هەڵوێستی لەسەر تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا و ڕۆڵی ئەو، لە وەڵامدا ئیلهام ئەحمەد گوتی: "باراک بەڕاستی هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی زوو بگەینە ڕێککەوتن، ترس و نیگەرانییەکانی ئەوەیە کە ڕەنگە دۆخەکە جارێکی دیکە بتەقێتەوە. پێموایە زۆربەی وڵاتان، چ وڵاتانی هەرێمی یان لەسەر ئاستی جیهان، ئەم نیگەرانییانەیان هەیە، و ئێمەی سووریش ئەم نیگەرانییەمان هەیە، بە واتای ئەوەی کە تەقینەوەی نوێ لە سووریا ڕوونەدات."

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ