
دۆزینەوەی بەردێکی شوێنەواری
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سەیدسادق سێ کەسیان دەستگیر کرد کە بەدوای شوێنەوار دەگەڕان، دوای ئەوەی پۆلیس دەچنە ماڵی ئەو کەسانە بەردێکی شوێنەواری و مستیلەیەک دەدۆزنەوە کە بۆ ئەو بەردە شوێنەوارییە دروست کرا بوو.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان گەڕانی تایبەت لەلایەن خەڵکەوە بەدوای پارچەی شوێنەواری قەدەغەیە، ئەوانەی دەیدۆزنەوە پێویستە بیدەن بە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار، بە پێچەوانەوە سزای بۆ دیاریکراوە.
لێدوانی فەرمی: نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لەم ڕۆژانە زانیاریان لەسەر چەند کەسێک کۆکردەوە کە بەدوای شوێنەوار دەگەڕان، دوای ڕەزامەندی دادوەر سێ کەس دەستگیر کران، یەکێکیان تەمەنی 45 ساڵ و دووانەکەی تریش تەمەنیان 40 ساڵ بوو.
نەقیب سەرکەوت دەشڵێت: کاتێ پۆلیس ماڵی ئەو کەسانە گەڕاوە، پارچەیەک بەردی شوێنەواری بەنرخیان دۆزیوەتەوە. تۆمەتبارەکان هەرزوو وتیان ئەمە بەردی شوێنەوارییە و لەکاتی گەڕان لەناو سەیدسادق دۆزیومانەتەوە. مستیلەیەکیشیان ئامادە کرد بوو بۆئەوەی بەردەکەی بخەنە ناو مستیلەکە و بیفرۆشنەوە. ئەم ساڵ ئەمە دووەم حاڵەتی دەستگیرکردنە لە سەیدسادق بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەوار.
"بەردەکە ڕادەستی شوێنەواری سلێمانی دەکرێت و ئەوان دەریدەخەن ئەم بەردە دەگەڕێتەوە بۆ کام سەردەم" وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەمەی وت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ماددەی 24 لە یاسای ژمارە (5)ـی بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان. هەر کەسێک پارچەی شوێنەواری یان کەلەپووری یان دەستنووسی گوازراوەی تۆمارکراو یان تۆمارنەکراوی لابێت و ئاگاداری لایەنی پەیوەندیداری نەکاتەوە، یان ببێتە هۆی ونبوون یان لەناوچوونی ئەو پارچەیە، بە بەندکردن و پێبژاردن بە بڕی دوو هێندەی نرخی خەمڵێندراوی پارچە شوێنەواری یان کەلەپوورییەکە سزا دەدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





