چاپخانەیەک بۆ چاپکردنی کتێبی قۆناغەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دادەمەرزرێت

شەیری بکە لە:
چاپخانەیەک بۆ چاپکردنی کتێبی قۆناغەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دادەمەرزرێت

چاپکردنی کتێب لە یەکێک لە کتێبخانەکان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پەروەردە حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپخانەیەکی مۆدرێنی کتێب بە هاوکاری کۆمپانیایەک دادەمەزرێنێت و کۆتایی بە پرۆسەی چاپکردنی کتێبی قۆناغەکانی خوێندن لە وڵاتانی کەنداو و دەرەوە دێت.

وێنە گەورەکە: بەهۆی نەبوونی چاپخانە لە هەرێمی کوردستان ساڵانە سەرووی 20 ملیار دینار  لەچاپکردنی کتێبی قۆناغەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت، ساڵی داهاتوو  ئەوە نامێنێت چاپخانەیەک دادەمەزرێت کە دەبێتە هاوکارێکی باشی وەزارەتەکە.

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، ساڵی داهاتوو کۆمپانیایەک هەڵدەستێت بە بوونیادنانی چاپخانەیەک لە هەولێر تێچووی 30 ملیۆن دۆلار دەبێت،  20٪ـی داهاتی بۆ وەزارەتی پەروەردە دەبێت، سەرجەم کتێبەکان لەلایەن ئەو چاپخانەیەوە چاپدەکرێن و سەرووی پێنج ملیار دینار بۆ وەزارەت دەگەڕێتەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ 22 ملیۆن کتێب بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بەبەهای 25 ملیار دینار لە وڵاتی ئیمارات چاپکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ