خوێندنی بەخۆڕایی لە ئاڤا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست لە شاری هەولێر، شەش كورسیی خوێندن بە خۆڕایی بۆ هەوراز گوڵپی و كارمەندانی ئاڤا میدیا تەرخان دەكات و ئاڤاش هەر شەش كورسییەكە دەكاتە دیاری بۆ كەسوكاری شەهیدان.

چیرۆکی سەرەکی: پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست لە شاری هەولێر كە مۆڵەتی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستانی هەیە، نووسراوێكی فەرمی بۆ ئاڤا میدیا ناردووە و دەڵێ لە خۆشەویستیمان بۆ ئاڤا شەش كورسی 100% خۆڕاییتان بۆ دابین دەكەین واتا دوو ساڵی پەیمانگەكە بە خۆڕایی.

زانیاریی زیاتر: كورسییەك بۆ هەوراز گوڵپی و پێنج كورسییەكەی دیكەش بۆ كارمەندانی ئاڤا، لە بەشی دیجیتاڵ ماركێتینگ و میدیا دابینکراوە.

لەلایەکی دیکەوە
: وێڕای ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینی ئاڤا بۆ پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست، دوای پەیوەندیكردنمان بە مامۆستا ئامانج یونس، سەرۆكی دەستەی ئەمینداریی پەیمانگەكە بڕیارماندا هەر شەش كورسییە كە خوێندنی خۆڕاییە بدەین بە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەمە خزمەتێكی زۆر بچووكی ئێمە و پەیمانگەكەیە بۆ ئەوان و سەری ڕێز و نوازش بۆ ڕۆحی شەهیدانی كوردستان دادەنەوێنین.

ئەمەش بزانە: داوا لە كەسوكاری پلە یەكی سەربەرزی شەهیدان دەكەین ئەوانەی كە دەخوازن لە بەشی دیجیتاڵ ماركێتینگ و میدیای پەیمانگەی بێست بخوێنن، لە ڕێگەی بەستەری هاوپێچکراوەوە چەند زانیارییەكە پڕ بکەنەوە.

پڕكردنەوەی فۆڕم و ناونووسین تاوەكو كاتژمێر 12ی ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و دواتر لە تیروپشكێكی ئاشکرادا ناوەكانیان دەردەچێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو قوتابییەی کە داواکاری پێشکەش دەکات پێویستە کۆنمرەی دەرچوونی لە پۆلی 12ی ئامادەیی بنووسێت، هاوکات مەرجە کەسوکاری پلە یەکی شەهید بێت. 

بەستەری پڕکردنەوەی خوێندنی بەخۆڕایی لە پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ