بەرپرسانی باڵای یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی ناوخۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوە
- کوردستان
- 29 ئەیلوول

لۆگۆی یەکێتی و پارتی
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەی ناوخۆی حیزبەکەیان کرد، هەردوولاش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان تاوتوێکردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە، بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا دوو تەوەر زۆرترین گفتوگۆیان لەسەر كراوە، ئەوانیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەتی كوردستان.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ دوو شەممە مەكتەبی سیاسیی پارتی كۆبووەوە. ئاڤا زانیویەتی باسیان لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێ و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردووە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممە سەرۆك مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام كۆبوونەوە، بەوردی باسیان لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كردووە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی پارتی و یەكێتی گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی تەواو بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەت، چاوەڕوان دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندی باڵای دانوستانکاری هەردوولا کۆبوونەوەیەک بکەن و بڕیار لەبارەی دەستپێكردنی دانیشتنی پەرلەمان بدرێت، ئەمەش وەك هەنگاوێكی گرنگ بۆ پێكهێنانی حکومەتی تازە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






