دژی دواکەوتنی مووچەکانیان کارمەندانی گرێبەست لە میسان گرد دەبنەوە

شەیری بکە لە:
دژی دواکەوتنی مووچەکانیان کارمەندانی گرێبەست لە میسان گرد دەبنەوە

سەدان کارمەندی گرێبەست لەپارێزگای میسان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

ئاڤا نیوز

سەدان کارمەندی گرێبەست لەپارێزگای میسان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای  دەستبەجێ خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان کرد. 

چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی شەش هەزار فەرمانبەری گرێبەست لەپارێزگای میسان ماوەی زیاتر لە هەشت مانگ لە وادەی دەستبەکاربوونیانەوە تاوەکو ئێستا مووچە و شایستەی داراییان وەرنەگرتووە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد حەسەن، یەکێک لە لەخۆپیشاندەران بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زیاتر لە هەشت مانگە بەفەرمی دەستبەکاربوون , سەرەڕای ئەوەی مووچەی هەریەکەیان لە  300 هەزار دینار تێپەڕ ناکات، بەڵام تائێستا هیچ بڕە مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.

زانیاریی زیاتر: کارمەندانی گرێبەست لە میسان، ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاکە لە دواکەوتنی مووچەکانیان بە بەرپرسیار دەزانن و هەڕەشەی كاردانەوەی زیاتر دەکەن. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ