پلانەکەی ترەمپ بۆ کەرتی غەززە: ڕاگرتنی شەڕ و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 ئەیلوول

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی پلانێکی 20 خاڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ کەرتی غەززە بڵاوکردەوە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکاتەوە، بە مەرجی ڕەزامەندی ئیسرائیل و حەماس.
وێنە گەورەکە: پلانەکە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە پەسەندکراوە و چەندین بڕگەی گرنگی تێدایە بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ غەززە.
زانیاریی زیاتر: خاڵە سەرەکییەکانی پلانەکە:
- غەززەیەکی بێ تیرۆر: غەززە وەک ناوچەیەکی خاڵی لە تووندڕەوی و تیرۆر دەمێنێتەوە و نابێتە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێیەکانی.
- ئاوەدانکردنەوە: غەززە دووبارە بۆ خزمەتی دانیشتووانەکەی ئاوەدان دەکرێتەوە.
- کۆتاییهێنان بە شەڕ: ئەگەر ئیسرائیل و حەماس ڕەزامەندی لەسەر پلانەکە دەرببڕن، شەڕ دەستبەجێ کۆتایی دێت.
- ئازادکردنی بارمتەکان: لە ماوەی 72 کاتژمێردا دوای ڕەزامەندی ئیسرائیل لەسەر پلانەکە، هەموو بارمتەکان ئازاد دەکرێن و ئەوانەشی لە ژیاندا نەماون تەرمەکانیان ڕادەست دەکرێتەوە.
- ئازادکردنی زیندانییان: ئیسرائیل 250 زیندانی کە سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، لەگەڵ هەزار و 700 دانیشتووی غەززە کە دوای 7ی مانگی 10ی 2023 دەستگیرکراون ئازاد دەکات. لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی هەر تەرمێکی بارمتە ئیسرائیلییەکان، ئیسرائیل تەرمی 15 کەس لە غەززە ڕادەست دەکات.
- لێخۆشبوون لە ئەندامانی حەماس: ئەو ئەندامانەی حەماس کە بەڵێنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەدەن و چەکەکانیان ڕادەست دەکەن لێخۆشبوونیان بۆ دەردەکرێت. ڕێڕەوێکی سەلامەت بۆ ئەو ئەندامانی حەماس دابین دەکرێت کە دەیانەوێت غەززە جێبهێڵن بۆ وڵاتانێک کە ئامادەن وەریانبگرن.
- ناردنی هاوکاریی تەواو: دەستبەجێ هاوکاریی تەواو بۆ کەرتی غەززە دەنێردرێت، لەوانە نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری، نەخۆشخانەکان، نانەواخانەکان، و ناردنی کەرەستەی پێویست بۆ لابردنی پاشماوەکان و کردنەوەی ڕێگاکان.
- دابەشکردنی هاوکارییەکان: هاوکارییەکان بەبێ دەستێوەردانی هیچ لایەنێک، لە ڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکان و دەزگاکانی، مانگی سووری نێودەوڵەتی، و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەوە دابەش دەکرێن.
- حوکمڕانیی کاتی: غەززە لەلایەن لیژنەیەکی ڕاگوزەری فەلەستینی تەکنۆکراتی بێلایەن بەڕێوەدەبرێت، کە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان. ئەم لیژنەیە لە فەلەستینیی لێهاتوو و شارەزایان نێودەوڵەتی پێکدێت، لەژێر سەرپەرشتی دەستەیەکی ڕاگوزەری نێودەوڵەتیی نوێ بە ناوی "ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاشتی"، کە ترەمپ سەرۆکایەتیی دەکات و تونی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا یەکێکە لە ئەندامانی.
- پلانێکی ئابووری بۆ ئاوەدانکردنەوە: پلانی ترەمپ بۆ گەشەپێدانی ئابووری بە مەبەستی ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە ڕێگەی کۆمەڵێک شارەزا بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و دابینکردنی هەلی کار دێتە ئاراوە.
- دروستکردنی ناوچەی ئابووری تایبەت بۆ غەززە.
- ئازادیی هاتووچۆ: هیچ کەسێک ناچار ناکرێت غەززە جێبهێڵێت، و ئەوانەی دەیانەوێت بڕۆن یان بگەڕێنەوە، ئازادن. خەڵک هان دەدرێن بمێننەوە و دەرفەتیان بۆ دەرەخسێندرێت بۆ بنیادنانەوەی غەززەیەکی باشتر.
- بێبەشکردنی حەماس لە حوکمڕانی: حەماس و لایەنەکانی دیکە ڕەزامەندی دەردەبڕن لەسەر ئەوەی هیچ ڕۆڵێک لە حوکمڕانی غەززەدا نەگێڕن. هەموو ژێرخانی سەربازی، تیرۆریستی، و هێرشبەرانە، لەوانە تونێل و کارگەکانی چەک، دەڕووخێنرێن. غەززە لەژێر چاودێری چاودێرانی سەربەخۆ چەک دەکرێت.
- گرەنتی هاوبەشەکانی ناوچەکە: هاوبەشانی ناوچەکە گەرەنتی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حەماس و لایەنەکان دەکەن، و دڵنیایی دەدەن کە غەززەی نوێ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر دراوسێکانی دروست ناکات.
- هێزێکی سەقامگیریی نێودەوڵەتی: ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکانی کار دەکات بۆ دروستکردنی هێزێکی سەقامگیریی کاتیی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی دەستبەجێ لە غەززە بڵاوەیان پێبکرێت.
- کشانەوەی ئیسرائیل: ئیسرائیل کەرتی غەززە داگیر ناکات یان نایخاتە سەر خاکەکەی. لەگەڵ چەسپاندنی کۆنترۆڵی هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی، هێزەکانی ئیسرائیل بە قۆناغ بەندی و پێوەرەکانی چەکداماڵین، کە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکادا ڕێکدەکەون، دەکشێنەوە، بە ئامانجی دڵنیابوون لە ئاسایشی غەززە و نەبوونی هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل یان میسر. سوپای ئیسرائیل بەشەکانی غەززە کە داگیری کردوون، بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ ڕادەستی هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی دەکات، تاوەکو بە تەواوی دەکشێنەوە، جگە لە پشتێنەیەکی ئەمنی کە دەمێنێتەوە تاوەکو غەززە بە تەواوی لە هەر هەڕەشەیەکی تیرۆریستی پارێزراو دەبێت.
- جێبەجێکردنی پلانەکە لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی لەلایەن حەماسەوە: ئەگەر حەماس مۆڵەتی بوێ یان ئەم پێشنیارە ڕەت بکاتەوە، ئەوا بڕگەکانی پێشوو، لەوانە فراوانکردنی دابەشکردنی هاوکارییەکان، لەو ناوچانە جێبەجێ دەکرێن کە سوپای ئیسرائیل ڕادەستی هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی دەکات.
-گفتوگۆی نێوان ئایینەکان: گفتوگۆیی نێوان ئایینەکان لەسەر بنەمای بەهاکانی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکاندا دادەمەزرێت.
- مافی چارەی خۆنووسین: لەگەڵ پێشکەوتنی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازیی دەسەڵاتی فەلەستین، ڕەنگە بارودۆخەکە بە ڕێگایەکدا بروات بەرەو مافی چارەی خۆنووسینی فەلەستینییەکان و دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان گونجاو بێت.
- ئاسۆیی سیاسی: ئەمریکا گفتوگۆ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکاندا دروستدەکات بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاسۆیەکی سیاسی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە و گەشەسەندوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






