تاڵیبان خزمەتگوزاریی پەیوەندیی لە ئەفغانستان ڕاگرت

شەیری بکە لە:
تاڵیبان خزمەتگوزاریی پەیوەندیی لە ئەفغانستان ڕاگرت

هاووڵاتییەکی ئەفغانستان لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت

ئاڤا نیوز

دەسەڵاتدارانی تاڵیبان بڕیاری ڕاگرتنی تەواوەتی پەیوەندییەکانیان لە سەرانسەری ئەفغانستان سەپاند، ئەمەش چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی دەستیان کرد بە بڕینی پەیوەندییەکانی فایبەر ئۆپتیک بە بیانووی ڕێگریکردن لە خراپەکاری.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی تاڵیبان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، تا کاتێکی نادیار خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن ڕادەگرن و هەشت بۆ نۆ هەزار ستوونی پەیوەندییەکان هەیە کە لەکاردەخرێن و کەرتی بانکی، گومرگەکان، هەموو شتێک لە سەرانسەری وڵاتدا کاریگەریی لەسەر دەبێت.

 
ئەوەش بزانە: دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئینتەرنێتی خێرایان لە چەند ناوچەیەکدا کوژاندبووەوە و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر هاووڵاتییان و وڵاتەکە بە گشتیی دروست دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ